Megamenu with HTML5 y CSS3

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى نه‌خشه‌ دانانى ئاوه‌دانى :

• ناوى سیانى به‌رِێوه‌به‌ر :خالد سلیمان سمایل

• ژماره‌ ته‌له‌فۆن :07504491041

• ژماره‌ى كارمه‌ندان :43 كارمه‌ند كارمه‌ند

كارو ئه‌ركه‌كانى ئه‌مانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ :

• دروستكردنى نه‌خشه‌ى بنه‌ڕه‌تى بۆ شاروشارۆچكه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان .

• نه‌خشه‌دانانى پلانى ساڵانه‌ كه‌ رووپێوكردن و پلانه‌ سه‌ره‌كییه‌كان له‌ خۆ ده‌گرێت به‌ هه‌ماهه‌نگیى كردن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانیه‌كان.

• ئاماده‌كردن و راستكردنه‌وه‌ى نه‌خشه‌ى بنچینه‌یى و پلانه‌ سه‌ره‌كییه‌كان و جیاكردنه‌وه‌ى زه‌وى (افرازات) بۆ پارێزگاو شارو شارۆچكه‌كان.

• رێكخستنى پێدانى مۆڵه‌ته‌كان بۆ پرۆژه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت و گشتییه‌كان به‌ پێى یاسای پێشكه‌وتنى پیشه‌سازى.

• رێكخستن و پێدانى مۆڵه‌ته‌كان بۆ پرۆژه‌ تۆماركراوه‌كان به‌ پێى بواره‌كان و ئه‌وانه‌ى مۆڵه‌تى پیشه‌ییان هه‌یه‌.

• رێكخستنى پێدانى مۆڵه‌ت بۆ زه‌وییه‌كان.

• رێكخستنى ره‌زامه‌ندى وه‌رگرتن له‌سه‌ر زه‌وییه‌كان به‌ پێى نه‌خشه‌ى په‌سندكراو.

• نیشاندانى پلانى پێشنیارى كراو له‌ باره‌ى ئیفرازات و جیاكردنه‌وه‌ى زه‌وییه‌كان له‌ شوێنه‌ له‌بارو شیاوه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى سنوورى شاره‌وانى بۆ نیشته‌جێ بوون یان بۆ مه‌به‌ستى پیشه‌سازى به‌پێى یاساى به‌ڕِێوه‌بردنى شاره‌وانى.

• راوێژكردن بۆ كارى شاره‌وانى له‌ بوارى دروستكردنى باڵه‌خان به‌ پێى یاساى به‌رێوه‌بردنى شاره‌وانیه‌كان.

Untitled Document

به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  

Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG